06 شوبات 2026 | بەرلین | تۆڕی بێفان

"هەڵاواردن کێشەیەکی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو کێشەیەکی پێکهاتەیییە"

ڕەمزیە ئویکون، ڕێکخەری تۆڕی بێفان لە ڕێکخراوی یەکماڵ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ پلاتفۆڕمی WahlheYmat باسی نایەکسانیی پێکهاتەیی لە سیستەمی پەروەردەدا، فرەزمانی وەک سەرچاوەیەکی جڤاکی، هەروەها ئاڵنگارییە سیاسییەکان کە لە بەرلین ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران دەبنەوە، دەکات.

یەکماڵ، ڕێکخراوێکی کوردییە بە زمانێکی بێدەوڵەت کە خۆیشی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەراوێزخستنی پێکهاتەیی. ئەمەش لە پشتگیرییە داراییە نایەکسانەکان، سەرچاوەی سنووردار و دانپێدانەنانی دامەزراوەیی دەردەکەوێت.

بەبێ پشتگیریی دارایی پێباوەڕ و ماوەدرێژ بۆ ڕێکخراوەکانی کۆچبەران و تۆڕەکانی وەک بێفان، یەکسانیی پەروەردەیی تەنها وەک بەڵێنێکی سیاسی دەمینێتەوە. هاوکات پێکهاتەکانی جڤاکی سڤیل کە ڕۆژانە پردەکان بونیاد دەنێن، بەشداری چالاک دەکەن و مەودوای دیموکراتی بەکراوەیی دەهێڵنەوە، لەژێر فشاردان.

زۆر سپاسی WahlheYmat دەکەین بۆ ئەو پلاتفۆڕمە گرنگە.

WahlheYmat ڕوانگەی ئەو مرۆڤانەی پاشخانی کۆچبەرییان هەیە نیشان دەدات، دەرفەتی گفتوگۆی سیاسی لەنێو جڤاکدا دەڕەخسێنێت، هەروەها بەشداریی دیموکراتیانە لە جڤاکێکی فرەڕەنگیی شارنشین بەهێز دەکات.

ئێوە دەتوانن تەواوی هەڤپەیڤینەکە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر ئەم بەستەرە بخوێننەوە.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار